دەنگۆی مردنی ئەلیسا بە رووداوی هاتوچۆ بڵاوکرایەوە

لە تۆرە کۆمەلایەتییەکاندا دەنگۆی مردنی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی "ئەلیسا"بڵاودەکرێتەوە، دواتر ناوبراو بە وێنەیەک سەرجەم دەنگۆکان رەتدەکاتەوە

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردووداو لە تۆرە کۆەڵایەتییەکان دەنگۆی مردنی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی" ئیلیسا" بڵاوکرایەوە کە گوایە بە روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەسداوە.

دوای ئەو پڕوپاگەندانە ئەو خانمە گۆرانیبێژە چەندوێنەیەکی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوەو رایگەیاند "دەنگۆ ناڕاستەکان لەهەموو شوێنێکدا هەیە، من باشم، هیچ رووداوێکی هاتوچۆ و مردن نییە، وازبهێنن لەم هەواڵانە".

ئێلیسا لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریا-یە، بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.





PM:04:09:13/11/2018