کاتی دابەشکردنی نەوتی سەرجەم گەڕەکەکان راگەیەندرا

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پشكی نەوتی لەلایەن حکومەتی عیراق زیادی كردووە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم هاوڵاتیان نەوت وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی دووەم هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  ئەو بەشە نەوتەی لەعێراقەوە دەدرێت بە سلێمانی زیادی كردووە‌ و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی نەوت لە هەردوو مەڵبەندەكانی 9 ‌و 10 كۆتایی دێت.

پارێزگاری سلێمانی دوپاتی کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كاری لەپێشینەمان دابەشكردنی نەوتە لەناوچە ساردە دوورە دەستەكانەوە و لە گەرمك و پێنجوێن و ناڵپارێز نەوت دابەشكراوە و ئێستا لە ناوچەی شارباژێڕ دابەش دەكرێت.


PM:06:20:13/11/2018