بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاگەیاند، به‌هۆى دروستبوونى
كێشه ناتوانن نه‌وت بۆ هه‌ردوو قه‌زاى شارباژێڕ و ماوەت بنێرن و له ئێستادا سه‌رقاڵى
چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت
و کانزاکانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بڕیاربوو سبەینێ
نەوت لە هەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی
کێشەیەک لەنێوان شۆفێری تانکەرەکان و کۆمپانیای تایبه‌تى ئه‌و كاره ناتوانن
نەوت بنێرین بۆ ئەو دوو قەزایە.
وتیشی، لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و ده‌یانه‌وێت
بەزوترین کات کێشەکە چارسەربکرێت و دابەشکردن دەستپێبکەن.