سەركردەیەكی كورد دادگایی دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دادگایی بكرێت.

پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند دادگاییەكەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دادگای چاغڵایانی شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.

دەمیرتاش كە لە مانگی تشرینی دووەمی 2016ەوە دەستگیركراوە، چەند دۆسیەیەكی لە دژ  كراوەتەوە و لە زۆربەیاندا تۆمەتبار كراوە بە "بانگەشەكردن بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی".

مانگی ئەیلولی رابردووش دادگای توركیا سزای چوار و هەشت مانگ زیندانیی بەسەر هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەدا سەپاند.



AM:11:43:14/11/2018