ڤیدیۆ..مناڵێک لە بینایەکی ١٢ مەتریەوە دەکەوێتە خوارەوەو بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکیش رزگاری دەبێت

لە وڵاتی هیندستان مناڵێک لە بینایەکی ١٢ مەتریەوە دەکەوێتە خوارەوەو بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش رزگاری دەبیت.

رۆژنامەی " دەیلی میل " ی بەریتانی ڤیدیۆیەکەی بڵاوکردۆتەوە مناڵێک لە بیانەیەکی بەرزەوە سەرەتا فڕۆکەیەکی کاغەزی لێدەکەوێتە خوارەوە، مناڵێکی تر دەچێت فڕۆکەکە هەڵگرێتەوە، لە پڕ مناڵەکەی سەر بیناکە کە ١٢ مەتر بەرزە بەردەبێتەوەو دەکەوێت بەسەر مناڵەکەی تردا و بەهۆی ئەوە دەکەوێت بەسەر ئەو منداڵەدا جەستەی ناکێشێت بەزەویدا و زوو هەڵدەسێتەوە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت.

ئەو رووداوە لە شاری بوزاد لە هەرێمی ماهاراشترا لە رۆژئاوای هیندیستان روویداوەو کامێرایەکی چاودێری ماڵێکی دراوسێیان وێنەکەی گرتووە.

ئەو منداڵە چۆتە سەرەوە تا فڕۆکەیەکی بە کاغەزدروستکراو لێبکاتەوە لە بەرزی ١٢ مەتر، لەگەڵ لێکردنەوەیدا دەکەوێتە خوارەوە بەسەر مناڵەکەی هاوڕێ کە سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی کۆلارەکەیەو بەو شێوەیەش رزگاری دەبێت لە مردنێکی حەتمی.

هەردوو مناڵ تەندروستیان باشە، باوکی مناڵەکەی کەوتۆتە خوارەوە دەڵێت" وا دەزانم کورەکەمە تازە لە دایکبووە".





PM:04:50:14/11/2018