کچە هونەرمەندێکی کورد لە تورکیا دادگایی دەکرێت


بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە پەکەکە، دادگای تورکیا پڕۆسەی دادگایی کردنی هۆزان جانێ، کچە هونەرمەندی کوردی دەستپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ ی تشرینی دووەم میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، نەورۆز ئاکلین پارێزەری تایبەتی هۆزان جانێ رایگەیاند " دادگای ئەدرنە لە رۆژئاوای تورکیا پڕۆسەی دادگایی کردنی ئەو هونەرمەندە کوردەی دەستپێکردوە کە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بە تۆمەتی تیرۆر و پاڵپشتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستبەسەر کراوە.

لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەم دواییە پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا کە (24)ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەچو، هۆزان جانێ بەشداریی ژمارەیەک ئاهەنگی پشتیوانیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی کرد، هەر ئەوکاتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراو ئەمرۆش دادگایی کرا.



PM:06:32:14/11/2018