وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا وەڵامی راگەیەندراوەکەی داواکاری گشتی سعودیەی دایەوەو رێوشوێنەکانی ناوبراوەی بە ناتەواو و قایلنەکەرد وەسفکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی دووەم داواکاری گشتی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا
سه‌باره‌ت به كوژرانى جه‌مال خاشقچی رۆژنامەنووس و نوسهرى وڵاته‌ی رایەگیاند لەسەر ئەو دۆسێیە لێكۆڵینه‌وه له 21 كه‌س كراوه و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى 11 یان كراوه ، کە پێنج كه‌سیان راستەوخۆ تێوەگلاون و دەبێت له‌سێداره بدرێن".
دوای راگەیەندراوەکەی داواکاری گشتی سعودییە، مه‌ولود چاوش ئۆغلو له وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له شارى ئه‌نتاڵیاى توركیا رایگه‌یاند، "به‌یاننامه‌كه‌ى به‌رپرسانى سعودیه له‌باره‌ى كوشتنى جه‌مال خاشقچی-ه‌وه هه‌نگاوێكى باشه به‌ڵام ته‌واو نین
هەروەها وتی، کە "به‌شێك له زانیارییه‌كانى داواكارى گشتى سعودیه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوژرانى خاشقچی قایلكهرنین".
وتیشى "ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكرێن كه فه‌رمانیان داوه به كوشتنى خاشقچی و هانده‌ره راسته‌قینه‌كانى ئه‌و روداوه‌ش ئاشكرابكرێن و تائێستاش چه‌ندین پرسیار هه‌ن كه بێ وه‌ڵامن سه‌باره‌ت به شوێنى تەرمی خاشقچی".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "نابێت دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچی به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا دابخرێت و ئه‌نقه‌ره به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات".