بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌وه نرخى سوته‌مه‌نى به‌چه‌ند قۆناخێك داببه‌زێندرێ و به‌رده‌وامیش به‌دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان بدرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى پارێزگاى سلێمانیدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه، هاتووه كە به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پاڵاوتگه و بازرگان و وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی سنوورى پارێزگای سلێمانی، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ڕێگەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش ئاشكراىكردووه كه بڕیاره نرخی به‌نزین له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وە به‌پێی قۆناغبه‌ندی له نرخى ئێستەى داده‌به‌زێنرێت.