چەند کارێک هەن لە ژیانی مرۆڤدا لە پێش خەوتن پێویستە ئەنجامی نەدات ، چونکە کاردانەوەی خراپ بە دوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێت مرۆڤ ئاگادار بێت کە نابێت ئەم کارانە لە پێش ئەوەی بچێتە جێگای نوستنەکەی ئەنجامی بدات.
خواردنی قورس مەخۆ: پسپۆڕان هۆشداری دەدەن پێش خەوتن خۆراکی قورس بخورێت، چونکە کۆئەندامی هەرسی مرۆڤ بە هەموو شێوەیەک کار ناکات کاتێک مرۆڤ خەوتووە.
وەرزش مەکە: پێش خەوتن باشتر وایە وەرزش نەکەیت, چونکە جەستەی مرۆڤ پێویستی بە کات هەیە بۆ هێوربوونەوە لە لێدانی دڵ و هەناسەدان.
موبایل بەکار مەهێنە: باشترە پێش خەوتن موبایل بە کار نەهێنیت و لە دوری شوێنی نوستنەکەت دایبنێیت ئەو تیشکەو ئەو دەنگەی لێوەی دێت خەوت قورس دەکات و دەبێتە هۆی دڵەراوکێ.
خواردنی قاوەو چا: بە هەموو شێوەیەک خۆت لە خواردنی چاو قاوە بە دوور بگرە چونکە وات لێ دەکات درەنگ خەوت لێبکەوێت.
فیلمی ترسناک:باشترە لە پێش خەوتن بینەری فیلمە ترسناکەکان نەبیت ، چونکە لەوانەیە کاردانەوەی خراپ بە دوای خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و شەونخونی.