ڤیدیۆ.. بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین گەندەڵی وەزیرە کورد و عەرەبەکان بڵاودەکاتەوە

زیا خەیون بەڕێوەبەری پێشووی بانكی رافیدەین پارەی خەیاڵی نەسریەی خۆراک و چای وەزیرەکانی عێراق بڵاودەکاتەوە کە پارەی خەیاڵیان خەرجکردووە.

زیا خەیون دەڵێت " لەسەردەمی باقر جەبر سۆڵاغ ( وەزیری ناوخۆی پێشوو ) هەفتانە 19 ملیۆن دینار و لەسەردەمی رافع عیساویشدا كە وەزیری دارایی بوو، هەفتانە 60 ملیۆن دینار بۆ خواردن و ئاو و چا خەرجكراوە.

بەڕێوەبەری پێشووی بانکی رافدەین رایگەیاند "كاتێك هۆشیار زێیاری وەزیری دارایی عێراق بوو، مانگانە 450 ملیۆن دینار نەسرییەی بۆ خواردن و ئاو و چا خەرج دەكرد".

زیا خەیون وتیشی: لەسەردەمی رژێمی پێشوودا "ئەو كارەمان بە (كفر) دەزانی... نامەوێت رژێمی پێشوو بە گەورە پیشان بدەم، بەڵام دەسەڵاتی من وەك بەڕێوەبەری  بانكی رافیدەین لە خەرجكردنی نەسرییەدا لە دەسەڵاتی وەزیر زیاتر بوو بۆیە من شەكر و چام بۆ دەناردن".




AM:12:30:17/11/2018