لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ئه‌حمه‌د ره‌ئوف بڵاوكرایه‌وه و ئەو هونەرمەندەش ڕایگەیاند سەلامەتە.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەحمەد ڕەئوف هونەرمەندی دیاری کۆمیدی بە ڕووداوی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە و لە لێدوانێکیشیدا ئەو هونەرمەندە ڕایگەیاند "شوكر بۆ خوا سه‌لامه‌تم، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و په‌یجانه هه‌ر رۆژه‌و هه‌واڵی به مردنی هونه‌رمه‌ندێك یان كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندێك هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی لایك ده‌ده‌ن."
ئەحمەد ڕەئوف سوپاسی په‌رۆشیی خه‌ڵكیشی كرده‌وه كه به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بێتاقه‌ت بوون و له‌راستی و دروستی هه‌واڵه‌كه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، دەشڵێت "روو ره‌شی بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ی هه‌واڵی وا بڵاوده‌كه‌نه‌وه."
بە پێکەنینیشەوە ئەو هونەرمەندە وتویەتی "خۆم به‌هۆی سه‌رماوه تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بووم، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌م له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینی نه‌خۆشیه‌كه‌م بیر چووه‌وه."