یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت فاڵکاو بکڕێت



بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە کڕینی رادمیل فاڵکاوی کۆڵۆمبی و هێرشبەری یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەکەنەوەو دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان ببەنە ریزەکانیانەوە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، فاڵکاو بەهۆی خراپی ئاستی یانەکەی لەم وەرزەدا، بیر لە چوون دەکاتەوەو یانەی ریاڵ مەدریدیشبە یاریزانێکی شیاوی دەزانێت لە بازاری گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە مانگی یەک بیگوازێتەوە.
فاڵکاو تەمەنی ٣٢ ساڵەو لە یانەی مۆناکۆ یاری دەکات و یانەکەشی ٦ یاریە نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت هەرچەندە راهێنەرییشی گۆڕیوەو هێنری بە راهێنەری نوێ دیاری کردووە



PM:07:02:17/11/2018