ئەمرۆ وەفدی پارتی بەجیا سەردانی یەکێتی و گۆڕانیان کرد، هیچ لایەنێکی تریان نەبینی و لەگەڵیان کۆنەبوونەوە، سۆران عومەر سەرۆکی لیستی کۆمەڵ ئەمشەو لە وتارێکدا دەڵێت " به‌شداری له‌م حوكمڕانێتییه سته‌مكارانه‌دا به‌هانه‌ی نییه و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كی نییه له كابینه‌ی هه‌شته‌م.
سۆران عومەر لە واتارێکیدا بەناونیشانی ( به‌شداری له‌م حوكمڕانێتییه سته‌مكارانه‌دا به‌هانه‌ی نییه ) دەڵێت " لەکاتێکدا هیچ فەرمانبەرێک لە دۆسێی ئەمنی و نەوت و دارایی و دادوەری و پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکایەتی هەرێم بەتۆ نەدرێت، له وه‌زاره‌تێكدا ته‌نها وه‌زیرێكی بێ ئیمكانیه‌تت پێ بدرێت ده‌بێت چۆن ڕێ به‌خۆت بده‌ی و قه‌ناعه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ر دورست بكه‌یت كه تۆ ده‌توانیت كار له وه‌ها حوكمڕانێتیه‌كدا بكه‌ی؟ هه‌ركات تینیان پێ گه‌شت ده‌رت بكه‌ن و په‌رله‌مانت لێ مه‌نع بكه‌ن ده‌بێت چۆن له‌گه‌ڵیان به‌شدار بیت و متمانه‌ت به‌وه هه‌بێت كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان باشه! له‌كاتێكدا كارنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كجاری خوێنرایه‌وه‌و كه‌س نه‌یبینی و كاریشی پێ نه‌كرا".
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ دەشڵیت " كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كی نییه له كابینه‌ی هه‌شته‌م، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رپرسیاری نه‌هامه‌تیه‌كانی چه‌ندین كابینه‌ی شكست خواردووی حكومه‌ته".
ناوبراو ئەوەشی وتووە "هه‌زاران بن دیوار‌و موچه‌خۆری نایاساییان هه‌یه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان پڕكردووه له بن دیوار، لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالیان پڕ كردووه له ناموسته‌حه‌ق، خاوه‌نی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی خه‌یاڵی نایاسایین، زۆریان میلیشیایان هه‌یه".
باسی لەوەشکردووە، ئۆپۆزسیۆن بوونی فیعلی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته سه‌خته‌و مه‌ترسیشی هه‌یه، به‌ڵام لانی كه‌م به‌شدار نابیت له‌م هه‌موو نادادیه‌داو كاتێك ڕه‌خنه‌ت گرت پێت بڵێن تۆش به‌شداری! "حاشا به‌شداری وه‌ها حوكمڕانیه‌ك عه‌یبداری گه‌وره‌ی دونیا‌و دواڕۆژی تیایه".
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا حەوت کورسی بەدەستهێناوە و تا ئێستاش بڕیاری نەداوە بەشداری حکومەت دەکات یان نا، بەڵام سەر نەدانی ئەمڕۆی وەفدی پارتی بۆ لای کۆمەڵی ئیسلامی ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستدەکاتەوە کە پارتی بەلایەوە گرنگ نییە کۆمەڵ بەشداری حکومەت بکات.