بەپێی رێککەوتنێکی نێوان سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە ساڵی 2016 واژۆکراوە، بۆ ئەمساڵ عێراق ناتوانێت هیچ کەسێک نە بە هەمیشەیی نە بە گرێبەست نە بە کرێی رۆژانەش دابمەزرێنێت.
سەلام سمێسم، شارەزای ئابوری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندوە کە حکومەتی پێشووی عێراق لەساڵی 2016وە بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانان، پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی، رێککەوتنەکەی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی واژۆکردوە.
وتیشی "بۆیە بەپێی ئەم رێککەوتنە عێراق پابەند کراوە کە هیچ کەسێک دانەمەزرێنێت و لادان لەو رێککەوتننامەیە عێراق بێبەشدەکات لە قەرزە نێودەوڵەتییەکان".
ئەوەشی وت "یەکەم پابەندییەکانی رێککەوتننامەکە دانەمەزراندن و بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانە و ناشکرێت کەسانی نوێ دابمەزرێنرێت".