وەزارەتی ڕۆشنبیری بە سەرپەرشتی ئیدارەی
گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گەرمیان، دیداری هونەری گەرمیان بەڕێوە دەچێت.
ڕزگار فەقێ وتەبێژی دیداری هونەری گەرمیان لە
لێدوانێکی تایبەتدا بە سپی میدیای ڕاگەیاند دیدارەکە لە ڕۆژی ٢٢ی مانگەوە دەست
پێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکەش، وتەبێژی
دیدارەکە وتی لە ڕۆژی دووشەمەدا لە هۆڵی کەلار دەست پێدەکات شەش شانۆی سەرشەقامی
تێدایە و ١٧ فیلمی سینەمایی تێدایە کە لە ڕووسیا و ئێران و چەند وڵاتێکی ترەوە
نێردراون و فیلمی ناوخۆشی تێدایە.
وتیشی هەر لەو دیدارەدا هۆڵێکی سینەما و
شانۆی نوێ دەکرێتەوە، هەروەها چەندین دیدار و کۆڕ و سیمیناری تێدا دەبێت.