موقتەدا سەدر نهێنییەکی گەورەی ئاشكرا کرد

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاراستەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کردووە و ڕایگەیاند "هاوپەیمانیم لەگەڵ تۆ کردووە نەک گەندەڵکار و میلیشیاچییەکان"..

موقتەدا سەدر  هۆشداری داوەتە هادی عامری، سەبارەت بە ڕێککەوتنی ژێر بە ژێری نێوان هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح و هەندێک لە کەسانی ناو هاوپەیمانی بنیاتنان لەگەڵ سیاسییەکانی سونەدا بۆ کڕینی وەزارەتەکان لێیان بە پارەی زەبەلاح.

سەدر ڕاشیگەیاند "پێشتر ڕێککەوتین کە عێراق بە شێوازێکی ڕاست و دروست و بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەببرێت، بە شێوەیەک سەربەخۆیی و سەروەری وڵاتەکە پارێزراوبێت و بەڵێنی ئەوەشمان دا، وەک خۆشەویستییەک بۆ عێراق و گەلەکەی بەردەوام بین."

موقتەدا سەدر لە بەشێکی نامەکەیدا دەڵێت "یان ئەوەتا پێکەوە بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی لەسەری پێکهاتین، کە دەبێت وازبهێنرێت لەوانەی دەستکەوتەکانیان وەک غەنیمەت کۆکردووەتەوە و بە هەر شێوەیەک بیانەوێت بە بەرچاوی گەلەوە بۆ خۆیان ببەن، یان هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت، بەتایبەت ئەوانەی لەژێر باڵی تۆدان، کە بەڵێنت دابوو لەسەر حسابی نیشتمان سازش بۆ هیچ کەسێک ناکەیت."
وتیشی "بیرت دێنمەوە کە وا ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی عێراق گەورەترین کوتلە بێت، من لەگەڵ تۆ هاوپەیمانێتیم کردووە نەک لەگەڵ گەندەڵکاران و کەسانی سەر بە میلیشییاکان، گومان وایە تۆ لەسەر پەیمانەکەی خۆت بیت و با حەشدی شەعبی و بەرگری یەکدەست بێت لەپێناو ڕزگارکردنی گەل و ئەوەی لە عێراقدا ماوە.''



PM:07:24:19/11/2018