حکومەتی بەغداو هەرێم رێککەوتن لەسەر لابردنی خاڵە گومرگیەکانی نێوانیان


دەستەی گومرگی عێراق و بەرپرسانی گومرگ لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوانیان.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان بە راگەیاندووە "لەگەڵ شاندی دەستەی گومرگی رێککەوتنمان بۆ لابردنی خاڵە سنوورییەکانی نێوانمان واژۆکرد و بەرزمانکردووەتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەندی جێبەجێیبکات و خاڵە گومرگییەکان هەڵبگرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە "ئەو شاندەی دەستەی گومرگی عێراق کە رێککەوتنمان لەگەڵ کردوون لە هەولێر دەمێننەوە تاوەکو پێناسێکی نوێی گومرگی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەنووسینەوە".

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو شاندی بەڕێوەبەراتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان و دەستەی گومرگی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، سێ کۆبوونەوەیان لە بەغدا و هەولێر لەبارەی هەڵگرتنی خاڵەگومرگییەکان ئەنجامداوە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتووش پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە بکات.




PM:09:35:19/11/2018