لە قەزای چەمچەماڵ بەھۆی شۆرتی کارەباوە، ماڵێک ئاگری گرت و حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا.
پەیامنێری "سپی" لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند "درەنگانی شەوی ڕابردوو 19/11/2018، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بەھۆی شۆرتی کارەباوە، ماڵێک ئاگری گرت و لە ئەنجامدا حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەست دا".
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو خێزانەی بوونەتە قوربانیی ئەو ڕووداوە، بە ڕەگەز عەرەبن و دانیشتووی شارۆچکەی چەمچەماڵن، ئێستاش ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.