بەهۆی ئەم هۆکارانەیە ئافرەتان لەحەزی سێکسی دووردەکەونەوە


 زۆرینەی ئافرەتان لەحەزی سێکسی دوردەکەونەوە بەجۆرێک لە ٥ئافرەت یەکێکیان بەوشێوەیەن ، بەپێی نۆرینگەی لۆید کە لێکۆڵیەوەیەکیان ئەنجامداوە.  لە ۲۰۰۰ ئافرەت لەتەمەنی ۳۰-۸۰ ساڵی تەنها ۱۰ کەسیان ئارەزووی ئەنجامدانی سێکسی هەبووە ئەویش هەفتەی یەک جار ، بۆیە لێکۆڵەرەوان هۆکارەکەیان بۆ ئەم چەند شتە گەڕاندۆتەوە.

ـ زۆر ماندوو بوون: زۆرێک لەئافرەتان لەحەزی سێکسی دووردەکەونەوە لەبەر ئەوەی زۆر ماندوو دەبن لەکاتی ماندوو بوونیشدا حەزی سێکسی لای ئافرەتان کەم دەبێتەوە.

ـ  کەمترهۆگری سێکس دەبن: ئافرەتان جیاواز لەپیاوان کەمتر ئارەزووی هۆگر بوون بە سێکس دەکەن، لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ئەم جۆرە ئافرەتانە ئەنجام دراوە باسی لەوە کردووە کە لە ٪۱۰ ئافرەتان توانای هۆگر بوونیان بە سێکس نییە ئەمەش وادەکات لە حەزی سێکسی دووربکەونەوە.

ـ  هەبوونی ئازار لەکاتی سێکسدا: زۆرێک لەئافرەتان لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا تووشی ئازار دەبن ، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەبەریتانیا  لەسەر ۷۰۰۰ ئافرەت ئەنجادراوە لە ۱۳ ئافرەتیان یەکێکیان ئازاری هەبووە لەکاتی ئەنجامدانی سێکسیدا. هەروەها زۆربەی ئەوئافرەتانەی لەتەمەنی نائومێدیدان تووشی ئازار دەبن لەبەر ئەوەی تووشی ووشک بوونەوەی زێ دەبن.

ـ هەستکردن بە دڵەڕاوکێ:  لە ٪۱۳ ی ئافرەتان لەحەزی سێکسی دوور دەکەونەوە لەبەر ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی کرداری سێکسیدا تووشی دڵەڕاوکێ دەبن .

ـ  بەفیڕۆدانی ووزەیان لەگەڵ مناڵەکانیان: زۆربەی ئافرەتان لەحەزی سێکسی دوور دەکەونەوە لەبەرئەوەی زۆربەی ئەوو ووزەو کاتەی هەیانە لەمناڵەکەیاندا بەفیڕۆی دەدەن ئەمەش وادەکات ئارەزوویان بۆ ئە نجامدانی سێکس کەم ببێتەوە.



.mh.co.za



PM:07:07:20/11/2018