ئەمڕۆ مەسعود بارزانی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەیەک دەگاتە بەغدا

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموکراتی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتێک به‌سه‌ردانێك دەگاته‌ به‌غدا.

لەبارەی هۆکاری سەردانەکەوە نورى حه‌مه‌عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند" ئامانجى سه‌ردانى ئه‌وجاره‌ى بارزانى بۆ به‌غدا بەمەبەستییه‌كلایكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتنى نێوان به‌غدا و هه‌رێمه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موویان گرنگتر زیادكردنى پشكى بودجه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ ره‌شنووسى بودجه‌ى 2019، چەنکە ئه‌مجاره‌ نابێت بودجه‌ى گشتى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ تێپه‌ڕێندرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "یه‌كێكى دیكه‌ له‌ ئامانجه‌كانى بارزانى بۆ به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان".

به‌وته‌ى نورى حه‌مه‌ عه‌لى، بۆ دواڕۆژ" یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پشكى كورد له‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق كه‌ ئێستا ته‌نیا 1%یه‌، یه‌كێكى دیكه‌یه‌ له‌ ئامانجه‌كانى بارزانى و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێده‌كرێت".

جێی ئاماژەیە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و سه‌ردانه‌یدا بارزانى چاوى به‌ هه‌ریه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بكه‌وێت.




PM:04:06:21/11/2018