پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتباری کوشتنی بەڕێوەبەرەکەی ناڵپارێز دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کەکێکیان تۆمەتبارە بەکوشتنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناڵپارێز و ئەوی دیکەشیان لەلایەن پۆلسیسی هەولێر داوا کرابوو.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "بەفەرمانی دادوەر و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەکانی پۆلیس کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی شارۆچکەی ناڵپارێز".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "تۆمەتبارەکە لە پێنجوێن فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، ناوی (ه. س. ر) دانیشتووی شارۆچکەی ناڵپارێزە، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی (ا. ا. ع). تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە".

لەراگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە" لە 15-10-2018 بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی ناڵپارێز کوژراوە.

هەروەها لە راگەیەندراوێکی دیکەشدا پۆلسیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بەنوسراوێك هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرانەوە بەبونی تۆمەبارێك لەسنوری پارێزگای سلێمانی ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیر بكرێت و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا .

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، م لەدایكبووی 1982 ی دانیشتوی هەولێر ) بە فەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .



AM:09:33:22/11/2018