مەسعود بارزانی گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی دووەم مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە بەرپرسانی عێراق كۆببێته‌وه‌.

کەمێک پێش ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغداو لەلایەن هەریەک لە 
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکانی دیکە کۆببێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدابکرێت.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەکانی دیکەی لەگەڵ نووری مالیکی، عەممار حەکیم، سەرکردە سوننەکان و سبەینێش لە نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆدەبێتەوە. 

ئەم سەردانەی بارزانی بۆ بەغدا بەیەکەم سەردان دادەنرێت لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە.



PM:12:02:22/11/2018