لەکاتی هەبوونی سەر ئێشە چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت
هەریەک لەئێمە ڕۆژانە بەهۆی چەند حاڵەتێکەوە تووشی سەر ئێشە دەبین هەبوونی سەر ئێشە هەندێک جار ئاساییە بەهۆی کەمخەوی ، و ماندوو بوون و قەلەقی و چەند هۆکارێکی دیکەوە ڕوودەدات، بەڵام چەند حاڵەتێکی سەر ئێشە هەیە پێویستە فەرامۆشی نەکەین و ئاگاداری بین چونکە ئەگەر فەرامۆش بکرێت ڕەنگە دەرئەنجامی خراپ لەسەر جەستە بەجێبهێڵێت.
ئەو حاڵاتانەی سەر ئێشە کەپێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ئەمانەن.
ـ ڕەق بوونی مل
ـ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی سەر بۆ ۱۰۲ پلەی سەدی
ـ لاواز بوون و سڕبوونی لایەکی جەستە
ـ ئەگەر هاتوو سەر ئێشانەکە کاریگەری کردە سەر قسەکردن و ڕۆشتن
ـ دڵ تێکەڵ بوون و ڕشانەوە بەمەرجێک هەڵامەت و پەتات نەبێت.
ـ تێکچوون ،
ـ بێهۆشی
ـ ئەگەر بێتوو بەشێوەیەکی نائاسای و زیاتر لەچەند جارێک دووبارە ببێتەوە
ـ ئەگەر هاتوو سەر ئێشانەکەت کاریگەری کردە سەر خەو و ڕۆشتن و ئەنجامدانی ئەرکی ڕۆژانەت.
هەموو کەسێک پێویستە لەسەری ئەگەر ئەم حاڵەتانەی هەبوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات چونکە ڕەنگە نیشانەی هەبوونی سەکتە، یاخود نەخۆشی دیکە بێت.
وە: هە -ف
سەرچاوە: forbes
PM:06:47:22/11/2018