په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگەیاند لیسته‌ی موچه‌ی مانگی (9)یان ڕه‌وانه‌ی
گه‌نجینه كردوه، ڕاشیگەیاند، "له‌گه‌ڵ موچه‌ی ئه‌م مانگه‌شدا ده‌رماڵه‌یه‌ك
بۆ مامۆستایان خه‌رجده‌كرێته‌وه".
شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "لیستی موچه‌ی
مانگی نۆی ئه‌مساڵمان ئاماده‌كردوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وكارانه‌ی تایبه‌تن به‌لیسته‌كه
به‌كۆتاهێنراوه‌و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری
ڕێوشوێنه ئیداریی و یاساییه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش وه‌ك په‌روه‌رده له‌ئێستادا ده‌ستكراوه
به‌ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی 10و 11ی ئه‌مساڵیش".
دەشڵێت:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی
نۆی ئه‌مساڵدا ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ مامۆستایانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار ببه‌سترێته‌وه
كه پێشتر به‌هۆی پشوی هاوینه‌وه ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی
ئه‌مساڵ له‌مامۆستایان بڕدراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی نۆدا خه‌رجكردنی
ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئەو بەرپرسەی پەروەردە وتیشی "ئێمه پێشوه‌خته لیستی موچه
ئاماده‌ده‌كه‌ین و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ده‌كرێت و ئه‌وانیش وردبینی تێداده‌كه‌ن
و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ كاتی دابه‌شكردنی موچه".