چ کاتێک ئەنجامدانی کرداری سێکسی بەسوودە(تایبەت بە هاوسەران)



  زۆێک لەهاوسەران  گوێ بەحەزی  سێکسیان دەدن زیاتر لەوەی لەچ کاتێکدا پێویستە ئەم پرۆسەیە  ئەنجام بدرێت، لێکۆڵەرەوان  بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامیان داوە ،باسیان لەوە کردووە پیاوان لەهەندێک کاتدا هۆڕمۆنی تێستێسترونیان بەرز دبێتەوە بۆیە  ئەنجامدانی  کرداری سێکسی لەو کاتانەدا زۆر بەسوود و گرنگە بۆ پیاوان هەروەها هەندێک کاتی دیکەش هەن ئەنجامدانی سێکس تێیدا بەسوود و گرنگە.

کاتەکانیش ئەمانەن:

بەیانیان:  پیاوان لە بەیانیاندا لە ٪۲٥ ـ   بۆ ٪٥۰ ئاستی هۆڕمۆنی تێستێسترونیان بەرز دەبێتەوە بۆیە لەکاتی بەیانیاندا زیاتر ئارەزووی ئەنجامدانی سێکس دەکەن.

ـ  نێوان نیوەڕۆ و عەسەر:   ئەنجامدانی سێکس لەم کاتەدا سوودێکی گرنگ بەجەستە دەگەیەنێت لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەکاتی ئەنجامدانی کرداری سێکسیدا ووزەیەکی زۆر بەفیڕۆ دەدات ئەمەش وادەکات ئەو کەسانەی لەم کاتەدا ئەم کارە ئەنجام دەدەن کەمتر تووشی شەکرە ببن.

ـ  پێش نووستن:  زۆربەی ئەو کەسانەی ئاستی کۆڵسترۆیان بەرزە لەکاتی نووستندا  پەستانی خوێنیان بەرز دەبێتەوە ئەمەش وادەکات تووشی سەکتە ببن بەڵام ئەنجامدانی کرداری سێکس پێش نووستن دەبێتە هۆی ئەوەی پەستانی خوێن دابەزێت لەش نۆرماڵ ببێتەوە.

وە : هە- ف

سەرچاوە:  mens jornal

Maximـ



PM:01:06:23/11/2018