زەوی بەسەر ئەم کەسانەدا دابەش دەکرێت

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زەوی بەسەر بەشێكی تر لە زیندانیانی سیاسیی پارێزگای دهۆكدا دابەش بكرێت.
كامل زێوەیی، سەرۆكی ناوەندی دهۆكی كۆمكاری زیندانیانی سیاسی  دەڵێت "لە سنووری پارێزگای دھۆك تا ئێستا لە لایەن سەرۆكایەتتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانەوە ڕەزامەندی لەسەر لیستی دووهەزار و 373 زیندانیی سیاسی دراوە كە لە ماف و ئیمتیازاتەكانی حكوومەت سوودمەند بن. دوای جێبەجێكردنی ڕێكارەكان و هەبوونی مەرجی پێویست، لە ماوەكانی ڕابردوودا 154 زیندانیی سیاسیی سنووری قەزای زاخۆ لە وەرگرتنی پارچەزەوی سوودمەند بوون كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆیان تەرخان كرابوو."
هەروەها وتوشیەتی: "لیستێكی دیكەی ناوی زیندانیانی سیاسیی پارێزگای دهۆك ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی، كە بڕیارە لە سنووری شارەوانیی سێمێل زەوی بەسەر 270 زیندانیی سیاسیدا دابەش بكرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا تیروپشك بۆ وەرگرتنی زەوییەكان بەڕێوە دەچێت."



PM:01:09:23/11/2018