وێنە.. گەریلایەکی خەڵکی سلێمانی و دوانی تر شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە ١٤ی ئەیلول لە بۆردوومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون، یەکێک لە گەریلاکان خەڵکی شاری سلێمانیە لە باشوری کوردستان. 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشەکانی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە " لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:١٥ خولەکی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ٢ جار بۆردوومانی مەیدانی خۆنتار-ی هەفتانینیان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەییا کرد، لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە گەریلاکانمان نەگەیشت". 
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کردووە، کە لە بۆردوومانەکانی سوپای تورک لە ڕۆژی ١٤ ئەیلولی ئەمساڵ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون. 
ناسنامەی شەهیدان: 
ناوی ناو شۆڕش: گیڤارا باران
ناو و پاشناو: بێروون محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی / باشوری کوردستان
ناوی دایک و باوک: سەمیرە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناوی ناو شۆڕش: عەلی گەڤەر
ناو و پاشناو: مورات ئاکدۆغان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ / باکوری کوردستان
ناوی دایک و باوک: جازیە- ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناوی ناو شۆڕش: شەڕڤان سەردار
ناو و پاشناو: ئازاد کاران
شوێنی لەدایکبوون: وان / باکوری کوردستان
ناوی دایک و باوک: خەدیجە- ئەدهەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا



PM:09:32:23/11/2018