لەو کاتەوەی وەزارەتی دارایی مووچە فەرمانبەران مانگانە خەرج دەکات، تا رادەیەکی بەرچاو کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دیاریکراوەو بە پێشمەرگە دەستپێدەکات و بە خانەنشینان کۆتایی دێت، لەو رەوەوە وەزارەتی دارایی لیستێکی جێگری هەیە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە ئاگاداری دابەشكردنی مووچە و جوڵەی دراوە بهسایتی دواڕۆژی رایگەیاندوه: "ئەم لیستە جێگیرە و تەنیا ئەگەر رۆژێك بكەوێتە پشووی فەرمی گۆڕانكاری روودەدات لەو كاتەشدا ئەگەر وەزارەتەكە لیستی مووچەی ئامادەكردبێت ئەوا پێش دەخرێت یاخود بۆ رۆژی دواتر دوادەخرێت".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی وتیشی، لە وەزارەت پێنجی هەموو مانگێك جێگیركراوە وەك سەرەتای دابەشكردنی مووچە كە مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەرێت و 27ی مانگیش بە مووچەی خانەنیشنی شارستانی كۆتای بە دابەشكردنی مووچە دێت".
مووچەی مانگی نۆ کە مانگی داهاتوو دابەشدەکرێت و مانگەکانی دیکەیش بەپێی ئەو خشتەیە دابەش دەکرێت و لە 22ی هەموو مانگێکیش داوا لە وەزارەتەکان دەکرێت لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن.