ئاگاداربە هەرگیز نابێت لەگەڵ دەرماندا ئەم خواردنانە بخۆیت


 ڕەنگە تائێستا وا هەستت کردبێت کە خواردنی خواردنە سرووشتییەکان لەگەڵ  حەب و دەرمانادا ئاسایی بێت ،  بەڵام لە ئێستاوە پێویستە ئاگادار بی هەندێک خواردن هەن کاریگەری خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن ئەگەر بێتوو لەگەڵ حەب   دەرماندا بخورێت، لەبەر ئەوەی کاردەکەنە سەر زیندە چالاکییەکانی لەش، بۆیە لەکاتی وەرگرتنی هەر دەرمانێک پێویستە لەسەر نەخۆش لەلایەن پزیشکەکەیەوە ڕێنمای وەر بگرێت .
ئەو خواردنانەی کەنابێت لەگەڵ دەرماندا بخورێت ئەمانەن....

ـ  سندی:  ڕەنگە زۆرێک لەخەڵکی سندی بەکار بهێنن بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆڵسترۆڵ لەشیاندا،  سندی بەیەکێک لە خواردنە تەندرووست و باشەکان دادەنرێت ، بەڵام خواردنی لە گەڵ هەندێک دەرماندا باش نییە ، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵیان ناتەندرووستە ، لەکاتی خواردنی سندی لەگەڵ هەندێک دەرماندا ڕێگری دەبێت لەکاریگەری ئەو دەرمانە لەسەر جەستە.

ـ  شیر: ئەگەر هاتوو دەرمانی (antibiotics)  دژە میکرۆب و بەکتریات خوارد ، ئەوا خۆت بەدوور بگرە لەخواردنی شیر، لەبەر ئەوەی هەندێک لەو دژە بەکتریانە وەک   tetracycline، ciprofloxacin  ، alendronate  بەرهەم دەهێنرێن لە ماست، و پەنیر، بۆیە کاتێک ئەمانە لەگەڵ شیردا دەخورێن کاریگەریان کەم دەبێتەوە.

ـ  مۆز:  گومانی تێدا نییە کە مۆز ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە زۆری پۆتاسیۆمیش دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ ، بۆیە ئەوکەسانەی  دەرمانی پەستانی بەرزی خوێن بەکاردەهێنن کاتێک لەگەڵ مۆز دەیخۆن تووشی دڵ لاواز بوون دەبن .

ـ  گەڵا سەوزەکان:  بێگومان گەڵاکان  هەندێکن لەباشترین جۆری خواردن ،بەڵام  بەکارهێنانیان لەگەڵ هەندێک دەرماندا هۆکارە بۆناڕێکی لێدانی دڵ.

وە: هە -ف

سەرچاوە: https://www.news.com.au/




PM:09:41:24/11/2018