نرخی بەنزین هەرزانتر دەبێت

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند "چاوەڕواندەكرێت نرخەكە هەرزانبونی زیاتریش بەخۆوە ببینێت".

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە، "بەهۆی هەرزانبونی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان و جگەلەوەش گۆڕانكاری لەنرخی بەنزین زیاتر پەیوەندی بەبۆرسەی جیهانیەوە هەیە، لەدوێنێوە نرخی بەنزینی موحەسەن 25 دینار دابەزیوەو بەوەش نرخی یەك لیتر بەنزینی موحەسەن گەیشتە 800 دینار لەكاتێكدا پێشتر لیترێك لەو بەنزینە 850 دینار بوو".

لەئێستادا بەنزینی نۆرماڵ یەك لیتری بە725 دینارو بەنزینی سوپەریش بە875 دینارە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "لەگەڵ گۆڕانكاری لەنرخی بەنزین، بەردەوام چاودێری كوالێتی جۆرەكانی بەنزینیش دەكەین، بەجۆرێك كە كاریگەری لەسەر خراپبونی كوالێتی و ئۆكتانەكەی نەبێت".



PM:03:51:25/11/2018