ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێکی بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران ئاڕاستەکرد وەزارەتەکان کرد

بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە بۆ گواستنەوەی فەرمانبەر بۆ وەزارەتی پەروەردە.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەکی دەست  "سپی میدیا" كەوتووە، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە كەوا لە دامودەزگاكانی حكوومەت ئەندازیاری شارستانی بۆ پەروەردەی قەزاكانی (سیمێڵ، زاخۆ، بەردەڕەش، شێخان و ئامێدی) بگوازنەوە.

وەزارەتی پەروەردە، جەختشی كردووەتەوە، كەوا دەیانەوێت بە ئارەزوومەندانە ئەو ئەندازیارانە بگوازرێنەوە ئەویش بۆ بەدواداچوونی كاری نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوێك كە لە 7ی 11ی 2018 دەرچووە تێیدا داوای لە گشت وەزارەتەكان كردووە بە شێوەی ئارەزوومەندانە ئەندازیارانی شارستانی بگوازنەوە بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك.



PM:03:16:26/11/2018