بەم ڕێگا سرووشتیانە کێشی منداڵەکەت زیاد بکە



 زیادبوونی کێشی مناڵ یەکێکە لە ئەرکە گەورەکان بۆ دایکان لەبەر ئەوەی ئەگەر بێت و منداڵ تەمەنی منداڵیدا کێشی کەم و ناتەندروست بێت کاریگەری دەبێت لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی ئەو منداڵە لەڕووی کێشەوە، بۆیە یەکەم شتێک کە پێویستە دایکان ئەنجامی بدەن دەبێت دوای ئامۆژگاری پزیشک بکەون.

پاشان،  پێویستە لەسەر دایکان ئەو خواردنانە بدەن بە منداڵەکانیان کە ڕێژەی کالۆری بەرزە.

هەروەها دەبێت هەموو هەفتەیەک خواردنێکی نوێی پێبدات. وەک چۆن خواردن گرنگە بۆ گەشەی منداڵ بەهەمان شێوەش پێویستە لەسەر دایکان بۆماوەی شەش مانگی تەواو یاخود دووساڵ شیر بدات بە کۆرپەکەی.  دوای تەمەنی شەش مانگی دایکان دەبێت لیستێکی خۆراکی دیاری بکەن بۆ  پێدانی خواردن بە کۆرپەکەیان، ئەوخواردنانەی کەزۆر گرنگە بدرێت بەمنداڵ ئەمانەن:

ـ مۆز:  مۆز بەپێی ئەوەی وزەیەکی زۆری تێدایە یارمەتی زیادکردنی کێشی منداڵ دەدات. هەروەها دەوڵەمەندە بە فایبەر، پۆتاسیۆم ،  هەروەها ڤیتامین و کانزاکان.

ـ ئەڤەکادۆ:  ئەڤەکادۆ یەکێکە لەو میوانەی ژمارەیەکی زۆر سودی هەیە بویە یارمەتی زیادبوونی گەشەی منداڵ و زیاد  بوونی کێشی دەدات.

ـ پەتاتەی شیرین: پەتاتەی شیرین ڕێژەیەکی زۆر کەم چەوری تێدایە، دەوڵەمەندە بە فایبەر، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم ، ڤیتامین،B6  هەروەها ڕێژەیەکی زۆریش ڤیتامین A و C  تێدایە کە زۆر گرنگن لەزیادبوونی گەشەی مناڵ و زیاد بوونی کێشیدا.

ـ  پەنیر: پەنیر بە چەورییەکی سوود بەخش دادەنرێت یارمەتی گەشەی مێشکی منداڵ دەدات، هەروەها دژە هەوکردنە، و زۆریش بەسوودە بۆ بەهێز بوونی بەرگری لەش.

وە: هە- ف

 سەرچاوە: Natural Remedies



PM:08:24:26/11/2018