هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی کابیەنەی نوێ هەرێم پەیوەندی بە چی یەوە هەیە؟ سپی زانیاری نوێ بلآودەکاتەوە

دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێم، پەیوەندی بە ناکۆکیەکانی ناو خودی پارتی و، پرسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە هەیە، سپی زانیاری زیاتر بلآودەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، تا ئێستا بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی بەتەواوی یەکلایی نەبۆتەوە کە نێچیرڤان بارزانی، یان مەسرور بارزانی کاندید بکنەوە بۆ پۆستی سەرۆکی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، ئەمەش یەکێکە لە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، هەروەها پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکیتی، یەکێکە لەو پرسانەی تر کە پارتی تووشی هەڵوەستە کردووە لە پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەتی کە یەکێتی بەدەست نەبوونی سەرکردایەتیەکی خاوەن بڕیارەوە دەناڵێنێت.

ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە مەسعود بارزانی چاوی لەسەر مەسرور بارزانی کوڕیەتی کە کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت و ماوەیەکیشە بەو ئاراستەیە کاری بۆ دەکات، لە کاندیدکردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەوڵدرا نێچیرڤان بارزانی لە هەرێم دووربخرێتەوەو کاندید بکرێت بۆ ئەو پۆستە، بەلآم ناوبراو رەتیکردەوە.

هەورەها بارزانی هەفتەی پێشوو ٢٠ ی تشرینی دووەم لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە، دواتر فراکسیۆن لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوە، لە کاتێکدا مەسرور بارزانی نە کەسی یەکەمە لە پارتی و نەکەسی دووەمەو، تەنها ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و ، راوێژکاری ئاسایشی هەرێمە.

مەسعود بارزانی بردنی مەسرور بارزانی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان، بەشێک بوو لەو بازاڕیکردنەی بارزانی بۆ کوڕەکەی دەیکات. ( چاودێران پێیانوایە).

سپی زانیوویەتی لە کەسایەتییە بەهێزەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی، هەر لە فازل میرانی و هۆشیار زێباری و زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ کاندیدکردنەوەی نێچیرڤان بارزانین، تەنها ئازاد بەرواری لەگەڵ کاندیدکردنی مەسرور بارزانیدایە. هەفتەی رابردوو فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی رووداودا بە ئاشکرا رایگەیاند" نێچیرڤان بارزانی " کاندید دەکەنەوە بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت.

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەمە هۆکارێکی گرنگی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمە.

هەروەها شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی کە ٢١ کورسی هەیە، هەروەها ناکۆکیەکانی نێوان هەردوولا کە لەسەر پرسی سەرۆکی عێراق هاتنە ئاراوە، جگە لە نەبوونی ناوەندێکی خاوەن بڕیاری دەسەلآتدار، کێشیەکی تری دووکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە.   
 

ئه‌م بابه‌ته ‌4928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:26:26/11/2018