رۆژنامەنووسێکی ناسراوی گەرمیان لەسەر هەڵگرتنی بازگەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی بەغدا، بانگەوازێک دژی بەرپرسە بازرگانیکارەکان بە مادە بێهۆشبەرەکانەوە بۆ خەڵکی کوردستان بڵاودەکاتەوەو دەلێت مەترسی لەسەر رۆڵەکانمان هەیە تووشی ئالودەبوونیان بکەن.
دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووسی دیاری ناوجەی گەرمیان لە بانگه‌وازێکدا بۆ: حیزب، حكومه‌ت ، په‌رله‌مانتاران ، زانای ئاینی، كه‌سایه‌تی ، میدیا و خه‌ڵكی به ویژدان دەڵێت "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌رمیان ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین سه‌یاره ده‌رمانی پزیشكی دا، دواتر ده‌ركه‌وت ده‌رمانه‌كان هی مه‌سئولیكی پارتی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی بون و شه‌ریك بوون.
له‌م له‌حزه‌یه‌دا، كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نوسم، دوو سه‌یاره ده‌رمانی تر له ئاسایشه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ك له شه‌وانی رابردووش‌دا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ند چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك پڕ له جگه‌ره‌دا كه داخلی گه‌رمیان كراون و ئێستا دۆسیه‌كه له‌دادگایه.( سه‌یاره‌یه‌كیان له‌رزگاری و دوو سه‌یاره‌ی تر له‌به‌رده‌سور".
ئەو رۆژنامەنووسە لە بانگەوازەکەدا دەڵێت "واته، له پاڵ بازرگانیكردن به نه‌وت ، چی شمه‌كێكی تر كه كه‌مێك پاره‌ی تیا بێت، هه‌ر له ده‌رمان و جگه‌ره‌وه تا ده‌گاته نه‌وت و شوێنه‌وار له‌م ناوچه ده‌ستی بۆ براوه.( هه‌موو قاچاخچیه‌كان، به‌رپرسه خاڵی له ئه‌خلاق ، له به‌های ئینسانی و مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان یان نزیكه‌كانیان بوون), بۆیه له‌مه‌ودوا، گومرگ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵده‌گیرێت، (قاچاخچێتی ده‌رمان و جگه‌ره‌و...هتد) قازانجی لێناكرێ . گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران توندتر ده‌بنه‌وه، ئاودیوكردن و ره‌وانه‌كردنی نه‌وت پاره‌ی تیا نامێنێت".
دڵشاد ئەنوەر مەترسی خۆی لەهەڵگرتنی ئەم بازگانەی نێوان هەرێم و بەغدا دەردەبڕێت و دەڵێت "ترسی من لێره به‌دواوه‌یه....
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ترسه‌كه گه‌وره‌كه له‌مه‌ودوا قاچاخچێتی كردنی به‌رپرس و بانده‌كانه به هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، به تایبه‌ت ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه گه‌یشتۆته لێواری هه‌رێم.( چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌ی ته‌نیشت هه‌رێم به كیلۆ و فه‌رده ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێده‌گات)
بۆیه ئاگاداربن، گه‌ر فریا نه‌كه‌ون، دۆخه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كه‌ن، خه‌ڵكی به ئه‌خلاق له پۆسته سنوری و گرنگه‌كاندا دانه‌نێن، ناوچه‌كان له مه‌سئولی قاچاخچی دانه‌ماڵن... له غیابی نه‌وت و ده‌رمان و جگه‌ره‌دا، مه‌سئول و ده‌سه‌ڵاتداره بێ پره‌نسیپ و خاڵی له ئه‌خلاقه‌كان، دوا كاریان موعتاد كردنی كوڕ و كچه‌كانمان ده‌بێت".
لە کۆتاییدا مەترسیەکان لەسەر توێژەکانی کۆمەڵگا دەردەبڕێت و دەڵێت " ماڵی ئه‌و مه‌لانه‌ی كه بژێویان له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌حیزب و بێده‌نگی یه له ناحه‌قی.. كچ و كوڕی ئه‌و سه‌رۆك خێڵ و كه‌سایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه مودمن ده‌بن، كه به‌درێژایی مێژوو چاویان له‌سه‌ر دێوه‌خانانه بووه. ده‌گاته ماڵی ئه‌و كه‌مینه زۆر كه‌مه به‌رپرسانه‌ی ، كه كه‌مێك ویژدانیان ماوه، به‌ڵام ترسنۆك و بێ غیره‌تن له‌ئاست ناحه‌قیه‌كان... به‌كورتی و كوردی، لێشاوی ماده‌ی هۆشبه‌ر وڵات وێرانه ده‌كات و كه‌س به ئاسانی لێی ده‌رناچێت.