کەویار نوێترین کلیپی بە ناوی "نیوەشەو" بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی ناوداری کورد كەویار نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە، کە (ژەنەڕاڵی پایز) هۆنراوەی گۆرانییەكەی نوسیووەو 

 "نیوە شەو" ناوی بەهەمکەی کەویارە، کە لەلایەن هونەرمەند عەدنان كەریم ئاوازەكەی بۆ داناوە، هەروەها  کاریدابەشکردنی میوزیکی لەلایەن هونەرمەندی موزیسیان رێبین سالار بۆ کراوە.

جێی ئاماژەیە سەرجەم گرتەكانی كلیپەكە لە خانویەكی چۆڵی شاری سلێمانیدا تۆماركراوە و لۆكەیشنێكی تایبەتی لە لایەن دیزاینەر رۆز محەمەدەوە بۆ دروستكراوە، هەروەها  رێكان بەرزانیش كاری ئار دایرێكشنی بەرهەمەكەی جێبەجێكردووە.

كه‌ویار له‌ دایكبووى ساڵى 1999ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، دواى به‌شدارى له‌ به‌رنامه‌ی تۆ نموونەی کەناڵی کۆڕەک تیڤی دەستی بەکاری گۆرانی وتن کرد و چەندین کۆنسێرتی ئەنجامداوە.



PM:04:23:28/11/2018