ئایا کەشوهەوای رۆژی کریسمس چۆنە ؟

ماڵپەرێکی جیهانی کەشوهەوا رەوشی کەشوهەوای رۆژانی کریسمسی بلآوکردەوە کە رۆژی ٣١ ی کانوونی یەکەم و ١ی کانوونی دووەم باران دەبارێت.

ماڵپەڕی https://www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەفتەیەک پێش کریسمس کەشوهەوای شارەکانی هەرێم ساماڵ و هەتاو و خۆشە، بەلآم رۆژانی ٣١ ی کانوونی یەکەم و ١ ی کانوونی دووەم کە دوو رۆژی ئاهەنگەکانی کریسمسن، لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و شەپۆلێکی باران بارین لەو دوو رۆژەدا روو لە هەرێم و ناوچەکە دەکەن.

ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتە روو کە مانگی کانووونی یەکەم مانگێکی خۆشەو رۆژانی ساماڵ زۆرترە لە رۆژانی بارانبارین، بەلآم کۆتایی مانگەکە باراناوی دەبێت.





PM:08:58:28/11/2018