وەزارەتی تەندروستیی میسر ڕایگەیاند " لە هەفتەی داهاتووەوە حەبی ڤیاگرای ژنانە بۆ چارەسەری لاوازی سێكسی لە ژناندا دەخاتە بازاڕەوە".
میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە" حەبەكە بەرئەنجامی لێكۆڵینەوەی چەند زانكۆیەكی میسرە و مۆڵەتی لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی بۆ وەرگیراوە".
خستنە بازاڕای ئەو حەبی ڤیاگرای ژنانە دوای ئەوە هات وەزارەتی ئاماری میسر ئامارێكی لەسەر زۆری ڕێژەی تەڵاق بڵاوكردەوە، بە پێی ئامارەكە سەدا ٥٠% هاوسەرگیریەكان لە ساڵی یەكەمی هاوسەرگیریدا جیابوونەتەوە و هۆكاری سەرەكی زۆری ڕێژەی جیابوونەوەکە لاوازی و كێشە سێكسیەكان بووە .
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری میسر لە سەر ئاستی جیهان میسر لە پلەی یەكەمدا دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەكانەوە، تەنها لە ساڵی رابردوو (٧١٠) هەزار حاڵەتی جیابوونەوە ڕوویداوە.