هندستان بڕیاری کڕینی نەوتی لە هەرێمی کوردستان دا

باڵیۆزی هندستان لە عێراق رایگەیاند لەمەودوا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا نەوت لە هەرێم دەکڕن و ئێستا لە سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستن.

برادیب سینغ باڵیۆزی هندستان له‌ عێراق دوای کۆبونەوەی لەگەڵ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ڕایگەیاند "پێشتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان کردووه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کەین".

باڵوێزی هندستان ڕوونیشی کردەوە "شاندێکی بازرگانی هندستانیش چوار رۆژه‌ له‌ عێراقه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی لێکتێگه‌یشتنی بارزگانی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان".

وتیشی "دوای ئەنجامدانی گرێبەستەکان و له‌ داهاتوویەکی نزیکدا نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کڕین و بۆ هیندستانی ده‌نێرین".




PM:08:17:29/11/2018