نهێنی دەستلەکارکێشانەوەی حاکم شێخ لەتیف ئاشکرا کرا

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان ئاشکرای دەکات، کە دەستلەکارکێشانەوەی حاکم شێخ لەتیف لە دەزگای دادوەری بۆ ئەوە بووە ببێتە کاندیدی گۆڕان بۆ وەزارەتی داد.

سەردار ئەمین، هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی "ماوەیەک لەمەوبەرحاکم شێخ لەتیف دەستی لە دەزگای دادوەری هەڵگرت و ئیستیاقلەی کرد، وتمان ئەمە ماستێکە بێ موو نییە و ئەم کارە بۆ ئەوەیە خانەنیشینی پەرلەمانی عێراق وەرگرێت، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەزانی کە لە ماستەکەدا، لە بری یەک موو دووان هەیە، مووی (ئە لف) و مووی (با) ".

ئەو هەڵسوڕاوە هەروەها نوسویەتی :" تازەترین هەواڵ ئەوەیە کە ئەم بەڕێزە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پۆستی وەزارەتی داد لە بەغداد، بڕوام وایە ئەم پیاوە دەمێکە سیڤی بۆ ئەم پۆستە پێشکەش کردووە، هیچ خەوشێک لەم کارەدا نییە چوونکە وەک کەسێکی شارەزا لەم کایەیەدا رەنگە لە هەموو کەس موئەهەلتر و بە تواناتربێت بۆ ئەم کارە، بەڵام عەیبەکە: یەکەم، ئەم پیاوە ئیستقالەکەی کرد بە منەتێکی گەوەرە بەسەر میللەتەوە گوایە بۆیە کردی چوونکە دەزگای دادوەری لە کوردستاندا گەندەڵ و سەر بەخۆ نییە، باشە خۆ وەک باس دەکەن حاڵی ئەوەی بەغدادیش زۆر لە حاڵی ئەوەی کوردستان باشتر نییە، عەجەب لە زەلکاوێک دێتە دەرەوە و یەشتا وشک نەبۆتەوە پەپەلە لە هەوڵی ئەوەدایە بچێتە دانەیەکی ترەوە، هەر لە بەر ئەوەی ئەمەیان وەزیرییەو ئیمتیازاتەکانی زۆرە؟. دووهەم، ئەوەی لە نزیکەوە شێخ لەتیف بناسێت دەزانێت چەند ڕای لەسەر گۆڕان خراپە، تو خودا عەیب نییە ئینسان بڕوای بە ڕێبازی هێزێک نەبێت، بەڵام ئامادەبێت مەکرەمەی لێ وەرگرێت؟"

دەقی نوسینەکەی هەڵسوڕاوەکەی گۆڕان

وتمان موویەک لە ماستی دەست لەکار کێشانەوەکەی حاکم شێخ لەتیفدا هەیە!؟
ماوەیەک لەمەوبەرحاکم شێخ لەتیف دەستی لە دەزگای دادوەری هەڵگرت و ئیستیاقلەی کرد، وتمان ئەمە ماستێکە بێ موو نییە و ئەم کارە بۆ ئەوەیە خانەنیشینی پەرلەمانی عێراق وەرگرێت، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەزانی کە لە ماستەکەدا، لە بری یەک موو دووان هەیە، مووی (ئە لف) و مووی (با) ، تازەترین هەواڵ ئەوەیە کە ئەم بەڕێزە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پۆستی وەزارەتی داد لە بەغداد، بڕوام وایە ئەم پیاوە دەمێکە سیڤی بۆ ئەم پۆستە پێشکەش کردووە، هیچ خەوشێک لەم کارەدا نییە چوونکە وەک کەسێکی شارەزا لەم کایەیەدا رەنگە لە هەموو کەس موئەهەلتر و بە تواناتربێت بۆ ئەم کارە، بەڵام عەیبەکە: یەکەم، ئەم پیاوە ئیستقالەکەی کرد بە منەتێکی گەوەرە بەسەر میللەتەوە گوایە بۆیە کردی چوونکە دەزگای دادوەری لە کوردستاندا گەندەڵ و سەر بەخۆ نییە، باشە خۆ وەک باس دەکەن حاڵی ئەوەی بەغدادیش زۆر لە حاڵی ئەوەی کوردستان باشتر نییە، عەجەب لە زەلکاوێک دێتە دەرەوە و یەشتا وشک نەبۆتەوە پەپەلە لە هەوڵی ئەوەدایە بچێتە دانەیەکی ترەوە، هەر لە بەر ئەوەی ئەمەیان وەزیرییەو ئیمتیازاتەکانی زۆرە؟. دووهەم، ئەوەی لە نزیکەوە شێخ لەتیف بناسێت دەزانێت چەند ڕای لەسەر گۆڕان خراپە، تو خودا عەیب نییە ئینسان بڕوای بە ڕێبازی هێزێک نەبێت، بەڵام ئامادەبێت مەکرەمەی لێ وەرگرێت؟ ئەمە جگە لە دوو فاقەیی و بەرژەوەنخوازی چ ناوێکی تری هەیە؟. سێهەم، ئەگەر مووی (ئەلف) نەیگرت ئەوە مووی( با) کە گەڕانەوەیە بۆ پارەی خانەنیشینی بەغداد لە بەرباخەڵیدایە. چوارەم، ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە ئەم پیاوە پارەی ٦ پاسەوان لە حوکمەتی بەغداد وەردەگرێت، لە ڕیی خوادا یەک کەس پێمان بڵێت لە کوێن حیمایەکانی؟ ئایا کەسێک ئەم حیمایەنەی لە ماوەی ئەم ساڵانەدا لە گەڵا بینیون؟ من هەرگیز ئیتیهامی ناکەم بەوەی کە حیمایەی نییە،یان پارەی ئەو ٦ حیمایەی خراپ بەکار هێناوە، بەڵام بۆ ئەم هەموو ماوە لای کەس باسی نەکردووە؟ ئەی بەڕاست ئەم پیاوە پێویستی بە حیمایە هەیە؟ ئەگەر پێویستی نییە بۆ پارەکەی وەرگرتووە؟ خۆ ئەو لە ساغڵەمەیدا خۆی بە فریشتە دەزانێت! پێنجەم هەندێک موعجیبینی ئەم پیاوە لە سەر نوسینی یەکەممان زۆر دیفاعییان لە شێخ لە تەلیف کرد، بەڕاست ئەو برادەرانە ئیستا چ هەڵوێستێکیان هەیە؟.
سەردار ئەمین



PM:09:32:29/11/2018