ڕۆژنامەیەکی نزیک لە پارتی بڵاویکردووەتەوە هۆگر
شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، هاوكات ڕێكخراوێكی بۆ پێدانی قه‌رزی
بچووك هه‌یه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای باری شارستانیی عێراق، سووی ١٠.٢% له
بری ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌یدا به خه‌ڵك، وه‌رده‌گرێت. له كاتێكدا نابێ ٤% و ٦% زیاتر
وه‌ربگرێت
ڕۆژنامەی وشە نوسیویەتی "هۆگر شاڵی بریكاری
وه‌زاره‌تی كاره‌با كه ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه
و خۆی رۆڵی وه‌زیریش ده‌بینێ، له ساڵی ٢٠٠٧ـه‌وه "ده‌زگه‌ی ئاینده‌ی گه‌ش"
بۆ قه‌رزی بچووكی دروست كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕێكخراوێكی ناحكوومی
قازانج نه‌ویست خۆی تۆمار كردووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای باری شارستانیی عێراق،
سووی ١٠.٢% له بری ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌یدا به خه‌ڵك، وه‌رده‌گرێت. له كاتێكدا نابێ
٤% و ٦% زیاتر وه‌ربگرێت".
بە گوێرەی بە دواداچوونی ئەو ڕۆژنامەیە له تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كاندا له ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی،
زانیارییه‌كان به دروستی نه‌دراون به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان
به ٣٠٠ هه‌زار دینار نووسراوه، له كاتێكدا مووچه‌ی له ٨٠٠ هه‌زار كه‌متری تێدا
نییه و فه‌رمانبه‌ری رێكخراوه‌كه هه‌یه دوو هه‌زار دۆلاریشی هه‌یه.
کارمەندێکی دەزگاکەشی وتوویەتی "ئه‌و كه‌سایه‌تییه
هه‌م فێڵی له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كردووه و مووچه‌كه‌ی كه‌م نووسیون كه بۆ ئاینده‌یان
له بیمه‌كردن خراپه، هه‌م فێڵیشی له حكوومه‌ت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی كه‌م
وه‌ك ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بدات به حكوومه‌ت."
ئەو کارمەندە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە "ئێسته دۆسیه‌ی ئه‌و ده‌زگه‌یه له دادگایه و حه‌وتی ئه‌م
مانگه تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر به ده‌سته‌به‌ری (كه‌فاله‌ت) هۆگر شاڵی ئازاد
كراوه تا ڕۆژی دادگاییكردن".
سه‌ره‌تا و تا كاتی سكاڵاكردنی له‌و ده‌زگه‌یه،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی به‌م پرسه‌ی نه‌زانیوه،
به‌ڵام دوای سكاڵاكه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌ش هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت و ئه‌وانیش
سكاڵایان دژی هۆگر شاڵی تۆمار كردووه.
هەروەها سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، وتویەتی "ئێسته
ئێمه‌یش ئاگاداری كه‌یسه‌كه‌ین كه ئه‌و ده‌زگه‌یه و سه‌رۆكه‌كه‌ی فێڵیان له فه‌رمانبه‌رانی
خۆیان و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه و حكوومه‌تیش كردووه، بۆیه ئێمه‌ش
ده‌بین به لایه‌نێكی كێشه‌كه و به‌ڵگه‌ی ته‌واویشمان خستووه‌ته به‌رده‌ست دادگا".