بەم نیشانانەدا بزانە کەسێک شێرپەنجەی سی هەیە



 شێرپەنجەی سی جۆرێکی  شێرپەنجەیە کە خانەکانی بەشێوەیەکی نائاسایی دابەش دەبن ، بەپێی سەنتەرێکی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی هەر بەتەنها لە ئەمریکا  ۲۱۸،٥۲۷  کەس هەڵگری شێرپەنجەی سین، ئەگەر بێتو ئەم نەخۆشییە زوو دەست نیشان بکرێت ڕەنگە بتوانرێت چارەسەر بکرێت، هەندێک جار دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشییە کەمێک گرانە لەبەر ئەوەی هەمان حاڵەتی هەیە لەگەڵ کەسێکدا کە تووشی هەوکردن بوبێت.
 بەڵام پسپۆڕان بەگشتی بەهۆی ئەم نیشانانەوە دەتوانن دیاری بکەن، هەرچەندە شێرپەنجەی سی ناتوانرێ بەباشی دیاری بکرێت تا کەسی تووشبوو دەچێتە قۆناغیێکەوە کە خانە شێرپەنجەییەکانی سی بەتەواوی گەشە دەکەن.

ـ  لە دەستدانی ئارەزووی خواردن

ـ  گۆڕانی توانی دەنگ

ـ زوو زوو تووشبوون بە ئازاری سنگ  ، هەبوونی هەوکردن ، وەک هەوکردنی بۆری هەوای سییەکان.

ـ  هەبوونی کۆکەو زیاتر بەرەو خراپ چون

ـ  سەرئێشەی بێ هۆ

ـ دابەزیینی کێش

ـ هەبوونی پرخەی سنگ لەکاتی هەناسەداندا.

 وە : هە ـ ف

سەرچاوە: medical news today



PM:09:40:30/11/2018