گۆرانیبێژێکی میللی لەسەر هێرشکردنە سەری ڕوونکردنەوە دەدات

ئۆژین نەوزاد، گۆرانیبێژی میللی، ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی دەنگۆی هێرشکردنە سەری بڵاوکردەوە
دوای ئەوەی ئۆژین ئاھەنگێکی فراوانی لە (ماجدی مۆڵ)ی ھەولێر ئەنجام دا، دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە وا ھێرشی کراوەتە سەر و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام ناوبراو ڕەتی دەکاتەوە 
ئۆژین نوسیویەتیی "من زۆر باشم ھیوام وایە ئێوەش باش بن، ھیچ شتێک ڕووی نەداوە و ھێرشم نەکراوەتە سەر، ئەو قسانەی دەگوترێت ھەمووی ڕێکلامە".

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت: "بەھۆی قەرەباڵغیی شوێنەکەوە و زۆریی گوێگران، شوێنەکە کۆنترۆڵ نەکرا، ئێوە ببوورن کە جێم ھێشتن".





AM:11:08:01/12/2018