نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لە سبەینێوە نرخی بەنزین لە سلێمانی ٢٥ دینار کەمبکرێتەوە.
 پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانیدا کۆبووەتەوە.
ئاشکراشی کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە  لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی نرخی بەنزین لە سبەینێوە ٢٥ دیناری تر کەمبکرێتەوە.
پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندبوو کە ٢٥ دینار نرخی بەنزین دادەبەزێت، بەم شێوەیەش نرخەکەی بۆ ٥٠ دینار زیاتر دادەبەزێت.



PM:01:16:01/12/2018