بەوێنە...کاردینا بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوتەوە

خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرو شاعیر کاردینا سپی لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی بە بەرگێکی سادەوە بڵاو دەکاتەوە.

کاردینا لە بەشی ستۆری لە هەژماری تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێ.

کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له‌ کوێوه‌ هاتووه‌، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه‌، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه‌ و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه‌ له‌و گوڵانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌م هه‌مه‌، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".

کاردیناسپی ساڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌ له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری هه‌یه‌، ناوبراو ده‌ڵێت: "نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم نییه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ هیوای ئه‌وه‌م خواستووه‌ منیش سوارچاكی خه‌ونه‌كانم بدۆزمه‌وه‌".

ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کردو لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.


ئه‌م بابه‌ته ‌4490 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:25:02/12/2018