ئایا تا ئێستا ئەم سودە سەرسوڕهێنەرانەی ڕۆنی کونجیت زانیووە


 ڕۆنی کونجی کە ڕەنگێکی زەردی هەیە چەندین سودی سەر سوڕهێنەری هەیە بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشی ، لەبەر سودە گرنگەکانی ڕۆنی کونجی پێویستە هەموو کەسێک لەماڵەوە بەکاری بهێنێت چونکە ئەم ڕۆنە دەوڵەمەندە بە کانزاو ڤیتامین. لەگرنترین سودەکانیشی ئەمانەن...

ـ  بەکاردێت دژی هەوکردن: ڕۆنی کونجی بەکاردێت وەک دژە هەوکردن بۆپێست لەبەر ئەوەی دژە بەکتریایە.

ـ  یارمەتی بەهێز بوونی ئێسک دەدات: ڕۆنی کونجی  یەکێکە لەو ڕۆنانەی دەوڵەمەندە بە زینک، کالسیۆم، کۆپەر ، هەریەک لەم کانزانەش گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە پتەوی  و بەهێز بوونی ئێسکدا.

ـ  بەسوودە بۆ ددان:  بەکارهێنانی ڕۆنی کونجی بۆ ددان زۆر بەسودە دەتوانی ئەم ڕۆنە بدەی لە ددانەکانت بۆ ماوەی ۱۰ خولەک ، ئەمەش وادەکات زەردی و کلسی ددان نەمێنی، لەبەر ئەوەی دژە بەکتریایە و  تەندروستی ددان دەپارێزێت.

ـ  یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات:  لە لێکۆڵینەوەیەکدا کەلە هندستان ئەنجامدراوە باسیان لەوە کردووە کە زیادکردنی ڕۆنی کونجی بۆ ژەمەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لەخوێندا.

ـ  دەتپارێزێت لەتووشبوون بە شەکرە:  لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەساڵی ۲۰۱۱ لە ئەمریکا ئەنجامدرا پسپۆڕان  ئەوەیان بۆ دەرکەووت کە دەتوانرێت ڕۆنی کونجی وەک دەرمانی دژە شەکرە بەکار بهێنرێت چونکە ئەم ڕۆنە مەگنسیۆمی تێدایە کە زۆر گرنگە لەپاراستنی لەش بەتووشبوون بە شەکرە.

ـ  پیری دوا دەخات: یەکێکی کە لەسوودە باشەکانی کونجی ئەوەیە  دەبێتە هۆی دواخستنی پیری لەبەر ئەوەی دژە ئۆکسانە.

ـ  پێست شێدار دەکات:  دەتوانرێت ڕۆنی کونجی وەک نەرم کەرەو شێدار کەرەوەی پێست بەکاربهێنرێت.

ـ دەتپارێزێت لەقەبزی: زۆربەی خەڵکی تووشی قەبزی دەبن ئەمەش وادەکات سک بئاوسێت، بۆ ڕزگار بوون لەم کێشەیە دەتوانی ڕۆنی کونجی بخۆی یارمەتی ئاسانی پیسای کردن دەدات.

وە: هە ـف

سەرچاوە: https://www.naturalfoodseries.com/



PM:07:39:02/12/2018