یانه‌ی "ستۆنواڵ" کە تاكه یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازانه لەمیانی بەشداریکردنی کە خولی پله دوازده‌ی ئینگلاند له یاریگای وێمبڵی له له‌نده‌ن رووبه‌رووی یانه‌ی وێڵبه‌رفۆرس بووه و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سەرکەوتنی بەدەسهێنا.
بۆ یه‌كه‌مین جار یاریگای ویمبڵی له له‌نده‌ن میوانداریی یارییه‌كی یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی كرد بە ناوی یانەی "ستۆنواڵ" كه یانه‌یه‌كی خولی پله دوازده‌ی ئینگلانده و هه‌موو یاریزان و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ش هاوڕه‌گه‌زبازن
یاریگەکە نیو بازنه‌ی سه‌ره‌وه‌ی یاریگاکەی بە ره‌نگی په‌لكه‌زێڕینه دیارکرد، ئەوەش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاڵای هاوره‌گه‌زبازه‌كان، کە هەرچەندە
یاریگای ویمبڵی جێگای 90 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌و شه‌وه سارده نزیكه‌ی هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی یارییه‌كه بوون.
له سه‌ره‌تا یانه‌ی میواندار گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتایی یانه‌ی ستۆنواڵی هاوڕه‌گه‌زبازان توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و له یه‌كه‌مین یارییان له خولی پله دوازده‌ی ئینگلاند بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.
هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستۆنواڵ واژۆ كردووه و وه‌ك هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئینگلاند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
یانه‌ی ستۆن واڵ له ساڵی 1991 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند هاوڕه‌گه‌زبازێك دامه‌زراوه، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتیان لێكرا، به‌ڵام تا ئێستاش له‌سه‌ر په‌ره‌دان به یانه‌كه و هاوڕه‌گه‌زبازی خۆیان به‌رده‌وامن.