یارجان بە ستایلێکی سەرنجراکێش دەرکەوتەوە

خانمە مودێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی یارجان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا بە ستایلێکی زۆر سەرنجراکێشەوە دەردەکەوێت.

یارجان لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە جلێکی کورتەوە لەسەر دەریایە لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا گرتویەتی و هەوادارانی سەرسام کردووە.

لەگەڵ ئەو وێنەیەدا یارجان وتەیەکی نوسیووەو دەڵێت:
مردن جۆری زۆرە
بێدەنگی ژنێک
بە تەنها پیاسەکردنی پیاوێک
ماڵیاوایی کردنی دۆستێک
خیانەتی هاوڕێیەک
جێهێشتنی ئەزیزێک
تەنیا مانەوە دوای بەڵێنی تا ئەبەد هەبونێک
قسەکردنی کەسێک لەگەڵ خۆی
دابڕانی عەشقێک
ونبونی هیواو ئومێدێک
ئەمانە هەمووی مردنن...
دوای ئەمانە زیندویت بەڵام ناژیت..

شنیار ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.


PM:10:14:02/12/2018