بەڕێوەبەرایەتی گشتی چەمچەماڵ سێ یاریدەدەر دادەمەزرێنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستیان بە سێ یاریدەدەر هەیە بۆ قوتابخانەكانی ئاوارەی ناوخۆ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، پێویستیان بە سێ یاریدەدەر هەیە بۆ قوتابخانەكانی ئاوارەی ناوخۆ.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  مەرجە ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات میلاكی حكومەتی هەرێم بێت و زمانی عەرەبی بزانێت.



PM:12:37:03/12/2018