پەروەردەی سلێمانی دامەزراندنی ڕاگەیاند

پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند پێویستیان بە سێ یاریدەدەر هەیە بۆ قوتابخانەكانی ئاوارەی ناوخۆ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ.

بە گوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ كراوە، ئاماژە بەوەكراوە" پێویستیان بە سێ یاریدەدەر هەیە بۆ قوتابخانەكانی ئاوارەی ناوخۆ".

ڕاشیانگەیاندووە "مەرجە ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات میلاكی حكومەتی هەرێم بێت و زمانی عەرەبی بزانێت".



PM:05:46:03/12/2018