ڤیدیۆ..لەبەسرە خۆپیشاندەران دەچنە ئەو هۆتێلەی فواد حسێنی لێیە
ئەویش دەڵێت: داواکارییان هەیە دیراسەی دەکەین

بەمەبەستی بەدەنگەوە چوونی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، د. فواد حسێن سەردانی شاری بەسرە دەکات، خۆپیشاندەران دەچنە ئەو هۆتێلەی کە ناوبراو لێی دابەزیووە.

لە ڤیدیۆیەکەدا کە لەتۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە، د. فواد حسێن وەزیری دارایی کە بەسەردانێکی کار چۆتە ئەو شارەو لە هۆتێلیک دابەزیووە خۆپیشاندەران بەزۆر دەچنە هۆتێلەکەوە، لە وەزیر دەپرسن ئەوانە بەزۆر هاتوونەتە هۆتێلەکەوە، ئەو دەڵێت ئەو بەزۆر نییە، ئەوان هاتوون داواکاریان هەیەو ئێمەش دیراسەی دەکەین.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ژمارەیەک گەنج بەزۆر هەول دەدەن بچنە نێو هۆتێلەکەوە.




PM:10:31:03/12/2018